ئینگلتەرا

نیوكاسڵ داوای 20 ملیۆن پاوه‌ند ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر كابای (34)

یۆهان كابای
یۆهان كابای

یاریگا– یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی پاڵه‌په‌ستۆی خستۆته‌ سه‌ر یانه‌ی نیوكاسڵ له‌ پێناو گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسی و ناوه‌راستی یانه‌كه‌ی  یۆهان كابای له‌و ماوه‌ی كه‌ماوه‌ له‌بازاری گواستنه‌وه‌.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میرۆری به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ نیوكاسڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی گانه‌رزی ره‌تكردۆته‌وه‌ به‌رامبه‌ر 10 ملیۆن یۆرۆ، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ جۆكێنێری به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ پێی وایه‌ باری یانه‌كه‌یان وه‌كو یانه‌ی ئارسیناڵه‌ و پێمان گووتن مه‌رجمان هه‌یه‌ له‌پێناو رازیبونی رۆیشتنی كابای و پێویسته‌ له‌پێناو كابای 20 ملیۆن پێشكه‌ش بكه‌ن.
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ له‌پێشتریش جولانه‌وه‌یه‌كی زۆری كردوه‌ له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین یاریزانی تر له‌وانه‌ سێیانه‌كه‌ی ریال دی ماریا  و كه‌ریم به‌نزیما و مسعود ئۆزێل.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close