ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
کێسی دەگەڕێتەوە بۆ میلان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەت
یاریگا-فرانک کیسێ ناوەڕاستکاری یانەی ئەیسی میلان دەگەڕێتەوە ئەیسی میلان و راستەوخۆ گرێبەستەکەشی درێژدەکرێتەوە.
کیسێ بەشداری ئۆڵەمپیادی تۆکیۆی کرد لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆت دیڤوار و لە قۆناغی چارەگی کۆتایی بە ئیسپانیا دۆڕان، ناوبراو بێ پشوو گەڕاوەتەوە و بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت یانەکە راستەوخۆ گرێبەستەکەی درێژدەکاتەوە کە تەنها ساڵێکی ماوە.
ئەمەش بۆ رێگەگرتن لەو دۆخەی یانەکەی تێکەوت لە کەیسی دۆناروما و چاڵهانۆگلو کە ناچاربوو بێ بەرامبەر دەستبەرداری هەردووکیان بێت بەهۆی بەسەرچوونی گرێبەستەکانیان.