ئه‌وروپائیسپانیا

ئایا میسی بەشداری ڕاهێنانەكان دەكات پێش نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی؟

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆی ئیسپانیا پێگەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان ئاشكرا كرد بۆ بەشداریكردن لە ڕاهێنانەكانی یانەكەی پێش نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا ماوەی مانگێكە بەسەرچووە و تا ئێستاش گرێبەستەكەی نوێ نەكراوەتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دوای ئەوەی چاوەڕوان دەكرا سبەینێ دووشەممە لیۆنێل میسی بگەڕێتەوە ڕاهێنانەكان.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ئەفسانەكەی بلاوگرانا ناگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەكان تا گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە ،و بارسێلۆناش هیوادارە سەركەوتوو بێت لەگەل یاریزانان تا موچەكانیان كەم بكاتەوە و خۆی لە پێشێلكردنی یاسای یاری خاوێن بپارێزێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button