ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ریال مەدرید چوار بەرگریکاری کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەم هاوینە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەستبەرداری هەردوو بەرگریکاری دیاری یانەکەی سێرخیۆ رامۆس و رافایل ڤاران بوو، بۆ ئەم مەبەستەش چوار یاریزانیان کردووەتە ئامانج دەیانەوێت دووانیان بگوازنەوە.

ماڵپەری کالچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە شایانەکان لە پێناو پڕ کردنەوەی شوێنی دوو بەرگریکاری یانەکەیان، چوار بەرگریکاریان لە سێریائەی کردووەتە ئامانج، دووانیان ستێفان دی فرای و باستۆنی لە یانەی ئینتەر میلان و ئەوانی دیکەش خالیدۆ کۆلیبالی لە یانەی ناپۆلی و ماتیاس دێ لیخت لە یانەی یۆڤێنتۆسن.

سەرچاوەکە ئەوەش باسکردووە گواستنەوەی هەر یەک لەم یاریزانانە تێچوویەکی زۆری دەبێت، چونکە گرێبەستیان لەگەڵ یانەکەیان هەیە و بەشێکیشیان ئەستەمە یانەکانیان دەستبەرداربیان بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button