چامپیۆنزلیگ

ئەو کچە کێ بوو هاتە نێو یاریگا و چی دەویست

Yariga App

یاریگا-شەوی رابردوو لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکاندا  ناوبژیوان ناچاربوو یارییەکە رابگرێت پاش ئەوەی کچێک بە جلوبەرگی نیمچە ڕووتی مەلەوە هاتە نێو یاریگا و پەیامێک لەسەر جلەکانی نوسرابوو.

کینسی ڤۆلانسکی ئەو کچە شێتۆکەیەبوو کە لە راستیدا هاندەری هیچ یانەیەکیان نەبوو بەڵکو ئەو  یارییەی بەکارهێنا بۆ گەیاندنی پەیامێک.

کینسی خۆشەویستی ڤیتاڵی زدرۆڤیتسکی یە کە ئەکتەرێکی ئەمریکی-رووسیە و خاوەنی پڕۆگرامێکە لە یوتیوب بە ناوی ” Vitaly uncensored” لە یوتیوب خاوەنی زیاد لە یەک ملیار بینەرن و نزیکەی ١٠ ملیۆن سەبسکرایبەریان هەیە . ڤیتاڵی خۆی ئەکتەری پێشووی فیلمە سێکسییەکانە و  ئێستاش لەرێگەی ماڵپەڕێکەوە پرانک و گرتەی کۆمێدی ئەنجام دەدەن بەڵام زۆرینەیان بە رووتین و مەبەست لێیان ورووژاندنە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لە زۆرینەی ماڵپەڕە دیارەکاندا بە تایبەت یوتیوب ڤیدیۆکانی رابگیرێت و سانسۆری بخرێتەسەر.

کەپڵەکە ئەم دەرفەتەیان بەکارهێنا بۆ ریکلامکردن بۆ بەرنامەکەیان کە هەمان ئەو نوسینەیە لەسەر جلی کینسی دەبینرێت لە کاتی یارییەکەدا و بە جیهان بڵێن نا بۆ سانسۆرکردنی کارەکانمان. ئەمە جگە لەوەی کینسی ڤۆلانسکی تەنها لە یەک کاتژمێری سەرەتای رووداوەکەدا زیاد لە ٣٠٠ هەزار فۆلۆوەری نوێی هەبوو لە ئینستاگرام!

بەوەش جگە لە لیڤەرپوول، کینسی و ڤیتاڵی براوەیەکی دیکەی یارییەکەبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button