ئه‌وروپا

بەیاننامەی هاوبەشی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و یوڤێنتوس سەبارەت بە سوپەرلیگ

Yariga App

یاریگا-

هەر سێ یانەی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و یوڤێنتوس بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و ئاماژەیان بەوەدا كە بەردەوام دەبن لە خولی سوپەری ئەوروپی ( سوپەرلیگ ).

لە مانگی چواری ڕابردوودا 11 یانە خولێكی سەربەخۆیان بە ناوی سوپەرلیگ درووستكرد و نۆ یانە لە بڕیارەكەیان پاشگەزبوونەوە و تەنها بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتوس ماونەتەوە.

ئەمڕۆ دادوەری دادگای سویسرا فەرمانی بە یوفا كرد كە هەموو ئەو ڕێكارانەی لە دژی یانەكانی سوپەرلیگ دەكرێت هەڵبوەشێنێتەوە و سەرجەم ئەو سزانەی بەسەر ئەو یانانەدا سەپێندراوە كە كشاونەتەوە هەڵبوەشێندرێتەوە.

هەرسێ یانەی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و یوڤێنتوس بەیاننامەیەكی فەرمیان بڵاوكردەوە  كەمێك پێش ئێستا و تێیدا هاتووە:” دڵخۆشین بەوەی كە نەكەوتینە بەر هەڕەشەكانی یوفا و لەگەڵ پابەندبوونمان بە پڕۆژەی سوپەرلیگ ، كاردەكەین بۆ ڕەچاوكردنی بارودۆخی هاندەران و یاریزانان و ڕاهێنەران و یانەكان و خولەكان و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیش ، هێشتا لەو باوەڕەداین كە پڕۆژەی سوپەرلیگ سەركەوتوو دەبێت و هەمیشە ڕێز لە یاساكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەگرین”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button