یاریگا-
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕەتیكردەوە پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ناوەڕاستكاری یانەی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە ڕیزەكانی.
مانچێستەر یونایتد سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ڕافایل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی كە لە سەرچاوە ئینگلیزیەكانەوە وەریگرتووە مانچێستەر یونایتد پێشنیاری گۆڕینەوەی پۆگبای بە ڤاران كردووە بە بێ پێدانی هیچ بڕە پارەیەك ، بەڵام ئیدارەی یانە شاهانەكە ڕەتیكردووەتەوە و تەنها داوای پارەیان كردووە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ڕیاڵ مەدرید تەنها چاوی لە دەستكەوتنی پارەیە بۆ گواستنەوەی ئامانجی یەكەمی كە كیلیان مباپێی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیە.