ئه‌وروپائیسپانیا

نەیمار وەڵامی بەیاننامەكەی بارسێلۆنا دەداتەوە

Yariga App

یاریگا-

نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە كە لەگەڵ بارسێلۆنا گەشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەكانی نێوانیان.

نەیمار لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەكەی بارسێلۆنای بڵاوكردەوە كە ئاماژە بەوە كرابوو سەرجەم كێشەكانی نێوان هەردوولا بە شێوەیەكی دۆستانە كۆتاییهات.

هەروەها نووسیوویشیەتی: بە هاوبەشیكردنی ئەو زانیاریانەی كە پێشتر لەلایەن بارسێلۆناوە بڵاوكراوەتەوە دووپاتیدەكەینەوە كە لەگەل یانە ئیسپانیەكە گەشتووینەتە ڕێككەوتن ، بۆ ئەوەی كۆتایی بەو ڕێكارە یاساییە هەڵپەسێردراوانە بهێندرێت.

نەیمار لە ساڵەكانی 2013 تا 2017 درێسی بلاوگرانای پۆشیووە و دواتر ڕوویكردە خولی فەڕەنسی و پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button