ئاسیائه‌وروپا

بەرگریكارێكی تۆتنهام نزیكە لە یانەیەكی قەتەڕی

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد كە یەكێك لە بەرگریكارەكانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

تۆبی ئەلدەرفێلدی بەلجیكی و بەرگریكاری تۆتنهام بە یانەكەی ڕاگەیاندووە كە نایەوێت بەردەوام بێت و دەیەوێت یانەكەی جێبهێڵێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

ڕۆژنامەی ” تیلیگراف”ی بەریتانی ئاشكرایكردووە ئەلدەرفێلد نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە یانەی دحێلی قەتەڕیەوە و هەردوولاش گەشتوونەتە ڕێككەوتن و تەنها ڕێككەوتنی كەسی یاریزانەكە ماوە لەگەل یانە قەتەڕیەكە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە تۆتنهام بۆ فرۆشتنی بەرگریكارە بەلجیكیەكە بڕی 13 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.

شایەنی باسە شەش ساڵ پێش ئێستا ئەلدەرفێلد لە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد بە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button