ئهوروپا
بە وێنە- هاندەرانی پاریس پۆگبا ڕەتدەكەنەوە

یاریگا-
هاندەرانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ڕەتیدەكەنەوە كە یانەكەیان پۆل پۆگبا لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا بگوازنەوە ڕیزەكانیان.
زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بە نزیكبوونەوەی پۆگبا دەكەن بۆ یانە پاریسیەكە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.
بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی هاندەرانی پاریس لە بەردەم شوێنی ڕاهێنانەكانی یانەكەیان نووسینێكیان هەڵواسیوە و تێیدا ڕەتیدەكەنەوە پۆگبا پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات.
هاندەرانی پاریس نووسیویانە: ”پۆگبا دەبێت گوێ لە دایكت بگریت ، ئەو نایەوێت تۆ لێرە بیت ، ئێمەش هەروەها”.
شایەنی باسە گرێبەستەكەی پۆگبا لەگەل شەیتانە سورەكان لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت.