یاریگا-
ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی مەرجێك بۆ جێهێشتنی یانەكەی لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا دادەنێت.
پێشتر سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە دەكرد بە گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕیی لە نێوان ئەتلەتیكۆ مەدرید و بارسێلۆنادا گریزمان دەگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی و سائول پەیوەندی بە بلاوگراناوە دەكات.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی گریزمان ئامادەیە بارسێلۆنا جێبهێڵێت ئەویش تەنها بە گەڕانەوەی بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە كردووە گریزمان ئامادە نیە پەیوەندی بە هیچ یانەیەكی دیكەوە بكات و هەموو ئۆفەرێك ڕەتدەكاتەوە ئەگەر بارسێلۆنا جێبهێڵێت تەنها دەیەوێت بگەڕێتەوە ڕۆخی بلانكۆس.