ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە نوێترین دەرکەوتنیدا هەواڵی خۆشی سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی بۆ هاندەرانی راگەیاند.

سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە لە مەراسیمی ناساندنی مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی نوێ یانەکەیان لەبارەی داهاتووی گۆڵکاری ئارجێنتینایی گووتی ” لیۆ ئێستا سەرقالێ بەسەر بردنی پشووەکانیەتی و تیمێکی تەواومان راسپاردووە بۆ ئەوەی کار لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بکەن و بە دڵنیاییشەوە گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە و خودی ئەو یاریزانەش تەنها ئامانجی مانەوەیە لە یانەکەمان و هاندەرانیش دڵنیا دەکەمەوە لە ماوەیەکی نزیکدا کۆتایی بەهەموو شتێک دێنین ”.

لاپۆرتا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە یاسای دارایی خاوێن گووتی ” راستە ئێمە لەسەر ئەم بابەتە کێشەمان هەیە و پێویستە موچەکان کەم بکرێنەوە، هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە کە سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکەین پێش ئەوەی وەرزی نوێ دەست پێ بکات ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button