یاریگا–
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هاری کەین گۆڵکاری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی، بەڵام ئەو یانەیە ئامادەنیە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت و بەم دواییەش یانەی چێڵسیش هاتووەتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
رۆژنامەی ئاتلێتیک لە بەریتانیا بڵاویکردەوە کە دوای ئەوەی گفتوگۆکان لەبارەی گواستنەوەی گۆڵکارەکەی سپێرز بەهۆی خواستە بەرزەکەی ئەو یانەیە سستی تێکەوت، بلوز بە دەرفەتی زانی بێتە نێو رکابەری کردن لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە و ئەو یانەیە ئامادەیە تامی ئابراهام هێرشبەری یانەکەیان بەرامبەر برە پارەیەکی زۆر پێشکەشی سپێرز بکەن، بۆیە ئەم هەوڵانەی یانەی بلوز، کارگێری ستیزنی نیگەران کردووە.
سەرچاوەکە ئەو زانیارەشی دەسکەتووە دوای هاتە نێو رکابەری یانەی چێڵسی، مان رایگەیاندووە ئەوانیش ئامادەن بەرامبەر گواستنەوەی هاری کەین، برە پارەیەک و یەکێک لە یاریزانەکانی خێسۆس، سیلڤا، لاپۆرتێ و رەحیم ستێرلینگ پێشکەشی تۆتێنهام بکات.