یاریگا–
لە تۆمارێکی دیکەی دەنگی دزەپێکراوی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، ئەمجارەیان ناوبراو زۆر بە خراپی باسی مەسوت ئۆزیل ناوەڕاستکاری ئەڵمانی پێشووی یانەکەی دەکات.
سەرۆکی شاهانە لە نوێترین تماری دەنگی دزەپێکراویدا بەم شێوەیە باسی ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەی پێشووی یانەکەی دەکات ” کاتێک ئۆزیل پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، لە خۆشەویستەکەی جیابویەوە و پەیوەندی لەگەڵ خانمە مۆدێلێکی شاری میلانۆ بەست، مۆرینیۆ ئاگاداری کردەوە کە ئەو خانمە پێشتر لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ئەیسی میلان، ئینتەر میلان و تەواوی دەستەی راهێنەرایەتی هەردوو یانە پەیوەندی ناۆاکی هەبووە ”.
لە بەشێکی دیکەی ئەو تۆمارە دەنگیە پێرێز دەشڵێت ” ئۆزیل کاتێک هاتە مەدرید هەموو شتێکی گۆڕی و لە خۆشەویستەکەی جیابویەوە و کاتێکیش پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی تازە لە ئیتاڵیا دروستکرد، هەموو رۆژێک بە فرۆکەیەکی تایبەت گەشتی ئەم وڵاتەی دەکرد و کاری ناپاکی لەگەڵ ئەو خانمە دەکرد ”.