ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر سیتی پارەیەکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی دوو یاریزان ئامادە کردووە

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر سیتی لە پێناو گواستنەوەی هاری کەین گۆڵکاری یانەی تۆتێنهام و جاک گریلیش ناوەڕاستکاری یانەی ئاستۆن ڤیلا، ئامادەیە ئەم هاوینە 215 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی بڵاویکردەوە کە ستیزن دەیەوێت ئەم هاوینەش بازارێکی باشی هەبێت و دوو یاریزانی لە یانەکانی ئاستۆن ڤیلا و تۆتێنهام کردووەتەوە ئامانج و لەگەڵ ناوەڕاستکارەکە گەیشتونەتە رێکەوتن و تەنها ماوە یانەکەی رازی بێت دەستبەرداری بن، لەلایەکی دیکەوە یانەکەی لەندەنی پایتەختیش بەرامبەر دەستبەرداربوون لە گۆڵکارەکەیان داوای 175 ملیۆن یۆرۆ دەکەن، بەڵام مان سیتی هەوڵ دەدات نرخەکەی دابەزێنێت.

بە گشتی یانەی مانچێستەر سیتی لە گواستنەوەی هەردوو یاریزانەکە 215 ملیۆنی پێویستە و ئەو سەرچاوەیە زانیاری دەستکەوتووە کە یانەکە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەم بابەتە نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button