ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

یانەیەکی ئینگلیزی ئامادەیە بۆ گواستنەوەی هالاند

Yariga App

یاریگا
سەرەڕای ئەوەی تسۆرک بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لە ماوەی رابردوو رایگەیاند کە ئێرلینگ هالاند هێرشبەری لاوی یانەکەیان وەرزی داهاتووش لەگەڵیان بەردەوام دەبێت، بەڵام یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرای دەکات، رۆمان ئابرامۆڤیچ خاوەنی یانەی چێڵسی ئامادەیە هەموو ئەو پارەیە پێشکەشی یانە ئەڵمانیەکە بکات کە بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەری لاوی یانەکەیان داوای دەکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینێکی قورس لە پێش زەردەوالەکان بێت و دواجاریش ناچار بن بەهۆی ئەو پارە زۆرەوە دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن.

هالاند هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ بورووسیا دۆرتمۆند کۆتایی دێت و ئەو یانەیە ئامادەیە هەر یانەیەک 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەو یاریزانە خەرج بکات، دەستبەرداری بن وپێدەچێت یانەی چێڵسی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button