یاریگا-
ڕۆژنامەی كۆنفیدینسیالی ئیسپانی لێدوانێكی دیكەی دزەپێكراوی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا دەكات كە ئەمجارە هێرشدەكاتە سەر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی گۆڵكاری مێژووی یانەكەی و جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری پێشووی یانەكەی.
ڕۆژی ڕابردوو هەمان ڕۆژنامە پارچە دەنگیەكی پێرێزی بڵاوكردەوە كە دزەیپێكراوە و باس لە كاسیاس و ڕائول دەكات ( زانیاری زیاتر ).
ئەمڕۆش هەمان سەرچاوه لێدوانێكی دیكەی دزەپێكراوی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید بڵاودەكاتەوە كە ئەمجارە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012 ، ئەو كاتەی ڕۆناڵدۆ و مۆرینهۆ لە ڕیاڵ مەدرید بوون.
پێرێز سەبارەت بە ڕۆنالدۆ دەڵێت: ئەو شێت و گەمژەیە ، پیاوێكی نەخۆشە ، تۆ وا دەزانیت كەسێكی ئاساییە بەڵام وا نییە ، ئەگەر كەسێكی ئاسایی بوایە هەموو ئەو شتانەی نەدەكرد كە هەموو جیهان بینی ، پێم بلێ بۆچی ئەو كارە گەمژانە دەكات.
لە بارەی مۆرینهۆ و خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی ڕۆناڵدۆ دەڵێت: میندیز بەڕێوەبەری كارەكانی ڕۆناڵدۆ ناتوانێت ڕۆناڵدۆ بە هیچ شتێك ڕازی بكات ، هاوشێوەی مۆرینهۆ.
هەروەها دەشڵێت: هەردووكیان خۆبەزلزانیەكی ترسناكیان هەیە ، هەردووكیان تێكدەرن ، مۆرینهۆ و كریستیانۆ ناتوانن ڕاستی ببینن ، ئەوان دەتوانن پارەی زیاتر پەیدا بكەن ئەگەر وا نەبێت ، ئەوان ئاسایی نین ، ئێمە باسی پارەیەكی زۆر دەكەین لە مافی وێنەدا ، بەهۆی ئەو وێنەوە كە پیشانیان دەدات و دەردەكەون كە هەموو كەس خۆشی دەوێن.
En octubre de 2012, mientras Cristiano inicia su cuarta temporada de blanco, Florentino ya está harto de su comportamiento. Y Mourinho tampoco era de su agrado: "Estos son tíos con un ego terrible, malcriados los dos… Estos son dos anormales" https://t.co/hCuoWxPMuR
— El Confidencial (@elconfidencial) July 14, 2021
سەبارەت بە كوینتراویش دەڵێت: كوینتراویش یەكێكە لەوانەی عەقڵیان نیە ئەو بە بێ مۆڵەت سەیارە لێ دەخوڕێت و كەسێكی نەخۆشە و گرنگی بە نەخۆشیەكەی نادات.