ئه‌وروپایاریگا

فەرمی: یوێفا پاڵێواراوانی جوانترین گۆڵی یۆرۆی دیاری کرد

Korek Telecom

یاریگا
یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ” دوای دیاری کردنی باشترین پێکهاتەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020، ئەمجارەیان چەند گۆڵێک دەست نیشانکردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی دەنگدانی هاندەرانەوە باشترین گۆڵی پاڵەوانتیەکە دیاری بکرێت.

ماڵپەری یوێفا 10 گۆڵی پاڵەوانتیەکەی هەڵبژاردووە و لە راپرسیەکدا داوای لە هاندەران کردووە جوانترین گۆڵی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دیاری بکەن، یاریزانەکانیش بریتین لە گۆڵی سێیەمی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر هەنگاریا، گۆڵەکەی ئاندرێ یارمالینکۆ بەرامبەر هۆڵەندا، گۆڵەکەی پاتریک شیت بەرامبەر سکۆتلەندا، گۆڵەکەی دی برۆین بەرامبەر دانیمارک، گۆڵەکەی پۆگبا بەرامەبر سویسڕا، گۆڵەکەی ئینسینی بەرامبەر بەلجیکا، گۆڵەکەی مۆدریچ بەرامبەر سکۆتلەندا، گۆڵەکەی کیەزا بەرامبەر ئیسپانیا، گۆڵەکەی مۆراتا بەرامبەر ئیتاڵیا و هەروەها گۆڵەکەی دامسگارد بەرامبەر ئینگڵتەرا.

کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە و دەنگ لەسەر جوانترین گۆڵ بدە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!