یاریگا–
دوای کۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو، زۆربەی سەرچاوەکان کە بەریتانیا بڵاویان کردەوە کە هاری کەین گۆڵکاری هەڵبژاردەکەیان و یانەی تۆتێنهام دوایین وەرزی بوو لەگەڵ یانەکەی و وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی دەکات، بەڵام یانەکەی داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات.
رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کە یانە لەندەنیەکە ئەو یانانەی ئاگادار کردووەتەوە کە هەوڵی گواستنەوەی گۆڵکارەکەیان دەدەن، ئامادەنین کەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن، لە کاتێکدا کۆتاییەکانی وەرزی رابردوو دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ئەو یانەیە بەرامبەر 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دەبێت، هەرچەندە چەن سەرچاوەیەکیش باسیان لەوە کردووە کە پێپ گواردیۆلا راهێنەر ستیزن رایگەیاندووە ئەوان لە توانایاندا نیە ئەو هەموو پارەیە بۆ گواستنەوەی یاریزانێک خەرج بکەن.
هاری کەین لەوەتەی ساڵی 2011 یاری بۆ تۆتێنهام دەکات و هیچ ناسناوێکی لەگەڵ یانەکەی بەدەست نەهێناوە، هەر ئەمەش وایکردووە کە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی بکاتەوە، لە کاتێکدا گرێبەستەکەی لە هاوینی 2024 لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی ریزەکانی جێبێڵێت.