
یاریگا–
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پاڵپشتی هەرسێ یاریزانە رەش پێستەکەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا دەکات کە لێدانی سزایان گۆڵ نەکرد و رووبەڕووی دروشمی رەگەز پەرستی بوینەتەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە کە یانەکەیان بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی هەرسێ یاریزانەکەی سێ شێرەکان، ساکا، راشفۆرد و سانچۆ دەکات و بە توندی بەرامبەر ئەو دروشمە رەگەز پەرستیانە دەوەستنەوە کە لە دوای لەدەستدانی لێدانە سزاکان لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەڕوویان بووەتەوە لە بەیاننامەکەشدا هاتووە ” لەدەستدانی پێناڵتی بەشێکە لە تۆپی پێ و بەشێکە لە ژیان، بەڵام رەگەز پەرستی نە ”.
لەلایەکی دیکەوە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵەرا و بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەش بە توندی بەرامبەر دروشمە رەگەز پەرستیەکان دەوەستنەوە و پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەو سێ یاریزانە راگەیاندووە.



