میسی نازناوی كۆپا ئەمریكا پێشكەشی مارادۆنا دەكات
یاریگا-
لیۆنێل میسی ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نازناوی كۆپا ئەمریكا پێشكەشی خێزانەكەی و هاوڕێكانی و هاندەران و دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای كۆچكردوو دەكات.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە نێو خاكی بەڕازیل توانی یاری كۆتایی لەو هەڵبژاردە بباتەوە ببێتە پاڵەوانی كۆپا ئەمریكای 2021.
لیۆ لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پارچە ڤیدیۆیەكی داناوە و نووسیوویەتی:
” پاڵەوانیەتیەكی نایاب بوو ، دەزانین هێشتا دەتوانین زۆر شت چاك بكەینەوە ، لە ڕاستیدا كە لاوەكانمان هەموو شتێكیان كرد ، لەوە زیاتر ناكرێت شانازی بكەم كە من كاپتنی ئەو كۆمەلەیەم ، دەمەوێت ئەو سەركەوتنە پێشكەشی خێزانەكەم بكەم كە هەموو كات هێزی زیاترم. پێدەبەخشن ، بۆ هاوڕێكانم كە زۆر خۆشم دەوێن ، بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە پالپشتیمان دەكەن ، بە تایبەت بە 45 ملیۆن ئەرجەنتینی كە ساتێكی ناخۆشیان بەهۆی كۆرۆناوە تێپەڕاند ، پێشكەش بێت بە هەمووتان ، وە بێگومان بە دیگۆ مارادۆنا كە پالپشتیمان دەكات لە هەر كوێیەك بێت ، بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە ئاهەنگ گێڕان پێوویستە خۆمان بپارێزین ، چونكە هێشتا زۆری ماوە تا شتەكان ئاسایی دەبێتەوە، سوپاس خوایە بۆ هەموو ئەوەی پێشكەشت كردم ، سوپاست دەكەم كە وەك ئەرجەنتینیەك درووست بووم ”.