خولهکانی دیکە
مانچینی بە گریانەوە: نازانم چی بڵێم
یاریگا-
ڕۆبەرتۆ مانچینی ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دووپاتیكردەوە كە شایستەی بردنەوە بوون.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بباتەوە ببێتە پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.
لە دوای یاریەكە مانچینی ووتی: یاریزانەكانم كارێكی نایابیان كرد ، لە سەرەتاوە گۆڵێكمان لێكرا و ناڵاندمان بەڵام دەستمان گرتەوە بەسەر یاریەكەدا.
بە گریانەوە ووتی: یاریزانەكان نایابن ،نازانم چی بڵێم لەوە زیاتر ، ئەوە زۆر گرنگ بوو بۆ هەمووان ، ئێمە دڵخۆشین بە شێوەیەكی باش یاریمان كرد و بردمانەوە ، هیوادارم هاندەرانیش ئاهەنگ بگێڕن.