
یاریگا–
ماوەیەکە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەگەڵ قەیس رۆیز هێرشبەری لاوی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا گەیشتووەتە رێکەوتن و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە بۆ ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بەفەرمی یەکلایی بکرێتەوە.
کەناڵی Rac1 زانیاری دەستکەوتووە کە بلاوگرانا لەگەڵ ئەو یاریزانە لاوە گەیشتووەتە رێکەوتنی کۆتایی و تەنها ماوە گواستنەوەی کۆتایی رابگەیندرێت و پێشبینیش دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ئەو یاریزانە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکان بناسێندرێت.
قەیس رۆیز بە رەگەز مەغریبیە و لە دایکبووی فەرەنسایە، ئەو یاریزانە 18 ساڵیە وەرزی رابردوو لە تیپی لاوانی پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە تیپی یەکەمی یانەکەیەوە کرد و لەگەڵ یانەکەی بەشداری حەوت یاری خولی فەرەنسی کرد، بەڵام هیچ بەرهەمێکی نەبوو و چاوەڕێش دەکرێت دوای پەیوەندی کردن بە بارسێلۆنا، لە تیپی دووەمی ئەو یانەیە یاری بکات.