ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

پەیامی دیبالا دوای بردنەوەی نازناوەكە لەلایەن ئەرجەنتینەوە

Yariga App

یاریگا-

پاولۆ دیبالا ، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دوای یاریەكەیان پەیامێكی بۆ یاریزانەكانی تانگۆ نارد.

ئەرجەنتین لە نێو خاكی بەڕازیل بە تاكە گۆڵێكی دی ماریا یاریەكەیان لە بەڕازیل بردەوە و توانیان نازناوی كۆپا ئەمریكا بەدەست بهێنن.

لە دوای یاریەكە پاولۆ دیبالا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی یاریزانەكانی تانگۆی داناوە و نووسیوویەتی: ئەو خۆشیەی كە من بۆ ئەو كۆمەلە هەستی پێدەكەم بێ سنوورە ، دڵخۆشی ئەوان دڵخۆشی منە ، ئەوان شایەنی ئەو نازناوە بوون كە پێشكەشی ئەم وڵاتەیان كرد ، چێژ وەرگن و ئاهەنگ بگێڕن ، چونكە ئێوە لە هەموو كەس زیاتد شایستە بوون.

شایەنی باسە پێشتر لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری هەلبژاردەی ئەرجەنتین پاولۆ دیبالای لە لیستی یاریزانەكانی هەلبژاردەكەی دوورخستەوە بۆ یاریەكانی كۆپا ئەمریكا.

بابەتی زیاتر

Back to top button