خولهکانی دیکە
فۆدێن بەشداری مەشقەکانی ئینگلتەرای نەکردووە
فیڵ فۆدێن ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نەیتوانیوە بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆ بکات.
سبەینێ ئینگلتەرا و ئیتاڵیا لە یاری کۆتایی یۆرۆ بەیەک دەگەن و بە رۆژێک بەر لەو یارییە، یەکێک لە ئەستێرەکانی سێ شێرەکە ئازاری هەیە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ پێکانەکەی سەخت نیە بەڵام بەهیچ جۆرێک بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە و دیارنیە بۆ ئەو یارییە ئامادە دەبێت یاخود نا.
هێرشبەرەکەی مان سیتی، تاکە یاریزانی هەڵبژاردەکەیە کە کێشەی هەبووبێت بەر لە یاری کۆتایی.