ماركینهۆس: نەیمار شایستەی كۆپا ئەمریكایە زیاتر لە میسی
یاریگا-
ماركینهۆس ، بەرگریكاری هەڵبژاردەی بەڕازیل پێی وایە یاریەكەیان بەرامبەر ئەرجەنتین هاوشێوەی جەنگ یان شەڕی بۆكسێن وایە.
هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەڕازیل لە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە ، لە یاریگای ماراكانا لە ڕیۆ دی جانێرۆ.
ماركینهۆس لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: یەكێكە لەو یاریانەی كە هەموو كەس دەیەوێت بیكات ، یاریەكی گەورەیە ، بەتایبەت كە یاری كۆتایی لە نێوان بەڕازیل و ئەرجەنتیندایە ، ئەو كلاسیكۆیە وەك شەڕی بۆكسێن وایە هەر كەس هەڵەی كەمتر بكات دەیباتەوە ، دەبێت بە باشی خۆمانی بۆ ئامادە بكەین.
هەروەها ووتیشی: من لەو باوەڕەدام كە هەر یەكێك لە یاریگادا بێت شایەنی نازناوەكەیە 46 ڕۆژە دوورین لە خێزان و مال و مناڵمان لەبەر ئەوە هەمووان شایەنی نازناوەكەن.
لە كۆتایشدا ووتی: كێ باشترین بێت ئەوە نازناوەكە بەرز دەكاتەوە ، هیوادارم بەڕازیل بێت ، وەك چن ئەرجەنتین میسی هەیە ، ئێمەش نەیمارمان هەیە كەئەویش شایەنی نازناوەكەیە.