ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

رامۆس پشكنینە پزیشکیەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ماوەی چەند رۆژێکە بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، گەشتی ئەم وڵاتەکەی کردووە و ئەمڕۆش پشکنینە پزیشکیەکانی ئەو یانەیەی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات بەرگریکارەکەی پێشووی شایانەکان ئەمڕۆ بەشداری پشکنینەکانی یانە فەرەنسیەکەی کردووە و بە سەرکەوتوویی پشکنینەکانی تێپەڕاندووە و چاوەڕێ دەکرێت هەر ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی رابگەیندرێت و ئەو یاریزانە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 پەیوەندی بەم یانەیەوە دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ووردەکاری گرێبەستەکەی و موچەی ئەو یاریزانە ئاشکرا نەکراوە.

رامۆس دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ئەو یانەیە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتە رێکەوتن و دواجار پاش 16 ساڵ ئەو یانەیەی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button