ئهمریکا
میسی ستایشی ئاستی مارتینیز دەكات
یاریگا-
لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باس لە بردنەوەكەیان دەكات لە كۆڵۆمبیا و گەشتنیان بە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكای 2021.
هەلبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكا.
دوای یاریەكە میسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی:
” سەربەرز و دڵخۆشم كە بەشێكم لەم گروپە ، ئامانجێكی دیكەمان بەدەستهێنا بەرەو بەدەستهێنانی ئامانجە گەورەكە دەڕۆین ، سوپاس بۆ خوا كە بەردەوام بوو لە پێدانی ئەو جۆرە ساتانە ”.
سەبارەت بە ئاستی مارتینیز ووتی: ”بە بێ قسە تۆ شایەنی ئەوەیت ئەی پاڵەوان ”.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاری كۆتاییدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەبێتەوە.