یاریگا–
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ وەرزی داهاتوو تیپێکی توکمە دروست بکات لە پێناو رکابەری کردن لەسەر ناسناوەکان و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین گۆڕانکاری لە یانەکەی دەکات.
ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە کە یانە لەندەنیەکە لەسەر داوای راهێنەری یانەکەیان، نیکۆلاس جۆڤۆر راهێنەری تایبەتی لێدانە راستەوخۆکان دەگوازنەوە یانەکەیان، ئەو راهێنەرە پێشتر ئەم پۆستەی لە یانەی مانچێستەر سیتی هەبووە و کۆتایی ئەم مانگەش گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی دێت و پەیوەندی بە گەنەرزەوە دەکات.
ئەو راهێنەرە پێشتر پێکەوە لەگەڵ ئارتێتا ئەو کاتەی یاریدەری پێپ گواردیۆلا بوو لە یانەی مانچێستەر سیتی کاریان پێکەوە کردووە و شارەزاییان لەگەڵ یەکتری هەیە.