ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کروس دڵنیایە لە ریاڵ مەدرید واز لە یاریکردن دەهێنێت

Yariga App

یاریگا-تۆنی کرۆس خۆی یەکلاکردووەتەوە کە دەیەوێت لە ریاڵ مەدرید کاروانی وەرزشیی بەکۆتا بهێنێت.

ناوەڕاستکارە ئەڵمانییە بە ئەزموونەکە، دوێنێ وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند و ئەمڕۆش وتی “بەتەواوی دڵنیام لە ریاڵ مەدرید کۆتایی بە یاریکردن دەهێنم، دوو ساڵ لە گرێبەستەکەم ماوە و ئەوکات دەبمە ٣٣ ساڵ ئەوەش کاتێکی گونجاوە بۆ وازهێنان بەڵام رەنگە بۆ وەرزێک یان دوو وەرزی دیکەش لەگەڵیان بمێنمەوە”.

کرۆس لە ٢٠١٤دا  بەرامبەر بە تەنها ٢١ ملیۆن پاوەند لە بایەرن میونشنەوە روویکردە مەدرید، لەوکاتەوە وەکو یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی ئەورووپا ناوی دەرکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button