خوله‌کانی دیکە

دۆنارۆما: هەستم دەكرد یاریەكە تەواو نەدەبوو

Yariga App

یاریگا-

جیانلویجی دۆنارۆما ، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە گەشتنیان بە قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

ئیتاڵیا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەلجیكا بباتەوە و توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.

لە دوای یاریەكە دۆنارۆما بۆ تۆڕی ڕای سپۆرت ووتی: هەستم دەكرد كە ئەو یاریە كۆتایی نایەت ، ئەو تیمەی ئێمە ئاسایی نین و شایەنی سەركەوتن و بردنەوە بووین ، ئێستا لە قۆناغی پێش كۆتایی یاری دەكەین و لە ئامانجەكەمان نزیك دەبینەوە.

هەروەها ووتیشی: هەموو كات هەوڵ دەدەم هاوكاری هەڵبژاردەكەم بكەم ، ئەوە یەكەم پاڵەوانیەتی گەورەیە من بەشداری بكەم ، دەمەوێت چێژ وەبگرم لە پۆشینی درێسی ئیتاڵیا ، هیوادارم خەونەكەمان بێتە دی.

سەبارەت بە گۆڵەكەی لوكاكۆ ووتی: لە ژووری خۆگۆڕین زۆر توڕەبووین ، بەلام هەر زوو هاتینەوە سەر خۆمان و ووتمان 45 خولەكمان لەبەردەستە نابێت خۆمان بە دەستەوە بدەین.

لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button