خولهکانی دیکە
مانچینی: بە شایستەی بردمانەوە و سەركەوتین بۆ قۆناغی داهاتوو
یاریگا-
ڕۆبەرتۆ مانچینی ئیتاڵی و ڕاهێنەری هەلبژاردەی ئیتاڵیا دووپاتیكردەوە هەڵبژاردەكەی بە شایستەی یاریەكەیان بردووەتەوە.
ئیتاڵیا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەلجیكا بباتەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.
لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕیندا ئیتاڵیا ڕووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.
لە دوای یاریەكە مانچینی ووتی: بە شایستەی یاریەكەمان بردەوە ، بێگومان یاریزانەكانم زۆرباش بوون ، دەیانتوانی گۆڵی زیاتریش تۆمار بكەن.
هەروەها ووتیشی: هیچ سنورێك لە خەون و ئامانجەكانمان نیە لە پالەوانیەتیەكەدا ، دەمانەوێت گەورەترین ئامانج بەدەست بهێنین ،دوو یاری لە پێشمان ماوە ، بزانین چیمان لێ دێت.