ئینریكی: ئەگەر مۆراتا ئەو تۆپەی مۆرینۆی لەدەستبدایە دەیانكوشت
یاریگا-
لویس ئینریكی ئیسپانی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ستایشی ئاستی ئۆنای سیمۆنی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەكەی دەكات دوای پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی.
هەلبژاردەی ئیسپانیا توانی خۆیان بگەیەننە قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەیان لە سویسرا بە لێدانی یەكلاكەرەوە.
لە دوای یاریەكە ئینریكی ووتی: ئێمە چانسمان هەبوو كاتێك پێشكەوتین بە گۆڵی یەكەم گرنگ نەبوو بۆ ئەلبا یان یاریزانەكەی ئەوان دەنوسرێت ، سیمۆن بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوت ،من زۆر دڵخۆشم بۆی ، دڵنیام خێزانەكەی و هاوڕێكانی چێژیان لێوەرگرتووە و دڵخۆش بوون چونكە پاڵەوانی یاریەكە بوو.
هەروەها ووتیشی: پێشترپێم ووتن كە لە هەشت هەلبژاردە پاڵێوراوەكەین بۆ بردنەوەی نازناوەكە ، ئێستا لە چوار هەڵبژاردە پاڵێوراوەكەین ، ئەگەر هەڵبژاردەیەك ئامادە بێت بۆ سەركەوتن بەسەر هەموو شتێكدا ئەوا ئێمەین.
سەبارەت بە مۆراتا ووتی: چانسی هەبوو ئەگەر ئەو تۆپەی جیرارد مۆرینۆ لەدەستیدا مۆراتا بوایە ئەوا دەیانكوشت.
شایەنی باسە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی پێش كۆتایی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتەوە.