خولهکانی دیکە
ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری یاریەكانی داهاتوو بكات
یاریگا-
ڕۆبەرتۆ مانچینی ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە گورزێكی كوشندەی بەركەوت دوای ئەوەی یەكێك لە كۆڵەكە سەرەكیەكانی پێكهاتەكەی ناتوانێت لە یاریەكانی داهاتوودا بەشداری بكات.
ئیتاڵیا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەلجیكا بباتەوە و توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.
گۆڵەكانی ئیتاڵیا لەلایەن بارێلا و ئینسینیەوە تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی بەلجیكاش لوكاكۆ بەلێدانی سزا تۆماریكرد.
بەپێی تۆڕی سكای سپۆرت لیۆناردۆ سپینازۆلا بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە و بەوەش ناتوانێت بەشداری هیچ یاریەكی دیكەی هەڵبژاردەكەی بكات.
شایەنی باسە لە خولەكی 79 بەهۆی پێكانەوە ئەستێرەكەی ئازۆری یاریگای جێهێشت و ئیمیرسۆن بالمیری جێگای گرتەوە.
ئیتاڵیا لە قۆناغی پێش كۆتایی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە.