ئه‌مریکا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین خەڵاتی میسی دەكات

Yariga App

یاریگا- 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بە سەركردایەتی كلاودیۆ تاپیا خەڵاتێك پێشكەش بە لیۆنێل میسی دەكات بە بۆنەی ئەنجامدانی زۆرترین یاری بە درێسی تانگۆوە.

وا بڕیارە بەرەبەیانی یەكشەممە هەلبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیكوادۆر ببێتەوە.

لیۆنێل میسی گەشتە یاری ژمارە 148 و بوو بە یەكەم زۆرترین یاری بە درێسی هەڵبژاردەكەیەوە ئەنجام دابێت و پێش خافیێر ماسكیرانۆ كەوت.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا بەشێوەیەكی فەڕمی كۆتایی هات و لە ئێستادا یاریزانەكە ئازادە لە پەیوەندیكردنی بە هەر یانەیەكی دیكەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button