یاریگا-
بەرپرسانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكەیان یەكلا كردەوە.
فیدریكۆ چیرۆبینی بەڕێوەبەری تۆپی پێی یوڤێنتوس ئاشكرایكرد هیچ ئاماژەیەك بۆ ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نیە لە یانەكە ، ڕەتی دەكەنەوە گۆڵكاری یانەكەیان پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەوە بكات.
فیدریكۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: هیچ ئاماژەیەك نیە بۆ ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، ئێمە دڵخۆشین كە هەركات پشووەكەی كۆتایی هات دەگەڕێتەوە یانەكەمان.
دوای كۆتایهاتنی وەرز زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە دەكرد گۆڵكارە پورتوگالیەكە دەگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد یاخود پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانەوە دەكات.