یاریگا-
یانەیەكی ئەرجەنتینی دانوستەكانی لەگەل لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەستپێكردووە.
ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەیەكی فەڕمی گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا كۆتایی هات و لە ئێستادا یاریزانەكە ئازادە و هەر یانەیەك بیەوێت دەتوانێت سەربەخۆ پەیوەندی پێوە بكات.
هەژماری فەڕمی نیولز ئۆڵد بۆێزی ئەرجەنتینی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی میسی بە درێسی یانەكەیانەوە داناوە و نووسیویانە:
” سڵاو لیۆ ، ئایا تۆ لێرەیت ؟ لە ئەرجەنتین ئێستا یەكی تەمموزە ، ( ئەوەی سەركێشی نەكات نایباتەوە) ”.
لە ئێستا لیۆنێل میسی لەگەل هەڵبژاردەكەیەتی بۆ ئەنجامدانی یاریەكانی كۆپا ئەمریكا.