ئیسپانیا
بەسەرچوونی گرێبەستەکەی مێسی چی دەگۆڕێت بۆ بارسا؟

ئەمشەو بەفەرمی گرێبەستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، لە بارێکدا نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لیۆ دوابکەوێت تا ئەوکاتە بارسێلۆنا کۆمەڵێک زیانی بەردەکەوێت و لە هەندێک باریشدا قازانج
بەگوێرەی گرێبەستەکەییان دوای بەسەرچوونی بارسا کۆمەڵێک مافی دەمێنێت و کۆمەڵێکیش لەدەست دەدات بەم جۆرە
- مێسی دەتوانێت بێ هیچ روونکردنەوەیەک راستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی نوێ بکات
- بارسێلۆنا چیتر دڵنیایی تەندروستی مێسی لە ئەستۆ ناگرێت. واتە ئەگەر لەکۆپا ئەمێریکا مێسی تووشی پێکان هات، یانەکە لەرووی یاسایی هیچ کارێکی بۆ ناکات
- بارسێلۆنا ناتوانێت وێنەی مێسی بەکاربهێنێت بە درێسی نوێ و درێسەکانی بفرۆشێت تا کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە
- بارسێلۆنا دەتوانێت وێنە و درێسی مێسی وەرزەکانی پێشوو بفرۆشێت
- بارسێلۆنا دەتوانێت سوود لە وێنە و بابەتەکانی مێسی وەربگرێت لە میانەی کۆپا ئەمێریکا
- بارسێلۆنا دەتوانێت وێنە و ناوی مێسی لە ماڵپەڕەکەیدا بهێڵێتەوە