مۆدریچ: دوای گۆڵی پێنجەم توانای گەڕانەوەمان نەبوو
یاریگا-
لۆكا مۆدریچ ، كاپتن و ئەفسانەی هەڵبژاردەی كرواتیا و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ، دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە شكستەكەیان و كرانە دەرەوەیان لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.
هەلبژاردەی ئیسپانیا توانی بەئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە كرواتیا بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی 16ی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.
لە دوای یاریەكە مۆدریچ ووتی: یاریەكی سەخت بوو لە ڕووی جەستەیی و هزریەوە ، بە گۆڵێك كە چانس یاوەرمان بوو پێشكەوتین بەڵام دواتر ئیسپانیا زۆر باشتر بوون.
هەروەها ووتیشی: لە گێمی زیادكراودا هەمان شت ڕوویدا بەلام نەماندەتوانی گۆڵ تۆمار بكەین ، چەند هەلێكی گۆڵكردنمان بۆ دروست بوو بەڵام نەمانتوانی بیكەینە گۆڵەوە و بەوەش ئاڕاستەی یاریەكە بە لایەكی دیكەدا ڕۆشت و توانای گەڕانەوەمان نەبوو.
شایەنی باسە لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سویسرا دەبێتەوە.