خوله‌کانی دیکە

ئیتاڵیا و بەلجیكا ڕووبەڕووبوونەوە مێژوویەكانی نێوانیان

Yariga App

یاریگا-

هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و بەلجیكا لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ڕوووبەڕووی یەك دەبنەوە.

بەلجیكا توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە پورتوگال بباتەوە و ڕووبەڕووی ئیتاڵیا دەبێتەوە.

تۆڕی ” فوتبۆڵ ئیتاڵیا” ئاشكرایكرد ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیتاڵیا و بەلجیكا یاری ژمارە 23ی نێوانیان دەبێت ، پێشتر 22 جار ڕوووبەڕووی یەك بوونەتەوە و ئازۆری لە 14 یاری براوە بووە و شەیتانە سورەكانیش لە چوار یاری براوە بوون و چوار یاریش یەكسان بوون.

ئیتاڵیا توانیویانە 43 گۆڵ تۆمار بكەن و بەلجیكاش 24 گۆڵیان تۆمار كردووە.

كۆتا ڕووبەڕووبوونەوەی نێوانیان دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2016 كە ئیتاڵیا بە سەركردایەتیكردنی ئەنتۆنیۆ كۆنتی یاریەكەیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.

وا بڕیارە هەینی داهاتوو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەلبژاردەی ئیتاڵیا و بەلجیكا لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button