ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

وادەی ڕاگەیاندنی نوێكردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل میسی لەگەڵ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا- 

وادەی ڕاگەیاندنی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ یانەكەی ئاشكرا بوو.

گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا لە كۆتایی ئەم مانگەدا بەسەردەچێت.

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئاشكرایكرد:

نوێكردنەوەی گرێبەستی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا كۆتاییهاتووە ، ئیدارەی بارسێلۆنا و خێزانی میسی ئێستا هەست بە متمانەكردن دەكەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی فەرمی هەفتەی داهاتوو نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2023 ڕابگەیەندرێت ، لە ئێستادا هەردوولا كار لەسەر وردەكاری كۆتایی گرێبەستەكە دەكەن ”.

وەرزی ڕابردوو ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە بەشێوەیەكی فەڕمی داوای ڕۆشتنی كرد لە یانەكەی دوای ناكۆكی لەگەڵ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی ئەو كاتی بلاوگرانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button