ڕاهێنەری هەنگاریا: سەرەڕای زوو كرانە دەرەوەمان بەڵام مێژوومان نووسیەوە
یاریگا-
ماركۆ ڕۆسی ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هەنگاریا دووپاتیكردەوە سەرەڕای زوو كرانە دەرەوەیان ئەوان شانازی دەكەن بەو ئاستەی پێشكەشیان كرد.
هەنگاریا لەگەل هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا 1-1 و هەلبژاردەی ئەڵمانیا 2-2 یەكسان بوون و توانیان دوو خال لە كۆمەلەی مەرگدا كۆبكەنەوە.
ڕاهێنەرەكەی هەنگاریا لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكەیان بەرامبەر ئەڵمانیا ووتی: هیچ كەسێك چاوەڕوانی ئەو ئاستەی لە ئێمە نەدەكرد ، كەس لەو باوەڕەدا نەبوو كە ئێمە بتوانین هیچ خاڵێك لەو كۆمەلەیەدا كۆبكەینەوە ، بەڵام لەگەڵ فەڕەنسا و ئەڵمانیا یەكسان بووین ، ئەوەش دەچێتە مێژووی هەنگاریاوە.
هەروەها ووتیشی: یاریزانەكان ئاستێكی وا بەرزیان پێشكەش كرد كە دەكرێت بۆ چەندین ساڵی دیكە شانازی پێوە بكەین.
لە كۆتایشدا ووتی: یاریزانەكانم هەستیان بە دلتەنگی كرد بۆ ئەنجامی یاریەكە چونكە ئێمە نزیك بووین لەسەركەووتن بۆ قۆناغی داهاتوو ، ئەوەی پێوویستە بڵێم ئەوەیە كە شانازی بە یاریزانەكانمەوە دەكەم ، شانازی دەكەم كە ڕاهێنەری ئەوانم.
هەلبژاردەی هەنگاریا بە ئاستێكی بەرزەوە و بە كۆكردنەوەی دوو خال لە كۆمەلەی مەرگدا بە سەربەرزیەوە ماڵئاوایی كرد لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا.