پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری ئاگرین لە نێوان فەڕەنسا و پورتوگال

یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر دیدیە دیشامپ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و فێرناندۆ سانتۆس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەلبژاردەی فەڕەنسا و پورتوگال ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە ، لە میانەی كۆتا یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا سەركەوتنی خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كردووە و هەڵبژاردەی پورتوگالیش پێوویستی بە بردنەوە یان یەكسان بوون هەیە بۆ گەشتنیان بە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانیەتیەكە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو هەڵبژاردە:
پورتوگال:
پاتریسیۆ ، گێرێرۆ ، دیاز ، پیپی ، سیمیدۆ ، پێرێرا ، ویلیام ، برۆنۆ ، جۆتا ، بێرناندۆ سێلڤا ، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
فەڕەنسا:
لۆرێس ، لۆكاس هێرناندێز ، كیمبیپی ، ڤاران ، پاڤارد ، كانتی ، پۆگبا ، ڕابیۆ ، گریزمان ، مباپێ ، بێنزیما.