ئه‌وروپا

عوسمان دێمبلی: بەهێزتر لە جاران دەگەڕێمەوە

Yariga App

یاریگا-

عوسمان دیمبلی ، یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕایگەیاند بە بەهێزتر لە جاران دەگەڕێتەوە یاریگاكان.

لە یاری پێشووی هەلبژاردەكەی بەرامبەر هەنگاریا عوسمان دیمبلی تووشی پێكان هات و بە هۆیەوە یاریگای جێهێشت و ناتوانێت بەشداری هیچ یاریەكی دیكەی هەڵبژاردەكەی بكات لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا.

عوسمان دیمبلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی:

”سڵاو بۆ هەموو لایەك ، لەوانەیە بینیبێتتان یان گوێتان لێ بوو بێت كە هەڵبژاردەی فەڕەنسام جێهێشتووە ، ئەوە تەنها ماڵئاواییەكی كورتە ، بە بەهێزتر لە جاران دەگەڕێمەوە وەك هەمیشە ، ئەم ئەزموونانە وام لێدەكەن زیاتر گەشە بكەم ، تیمێكی بەهێزمان هەیە و ئەوە دەزانم ، من ئێستا یەكەم هاندەری فەڕەنسام ، دەبێت بەردەوام بین و باشترینی خۆمان پێشكەش بكەین ، متمانەم پێیانە، سوپاس بۆ پشتگیریتان ”

شایەنی باسە بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا پێكانەكەی دیمبلی پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند كە پێوویستی بە نەشتەرگەری هەیە بۆ چاكبوونەوەی لە پێكانەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button