خووله‌کانی دیکە

خانمە کۆمێنتکارێکی ئەڵمانی سوکایەتیەکی زۆری پێدەکرێت

Yariga App

یاریگا
کلاودیا نیومەن، خانمە کۆمێنتکاری ئەڵمانی لە کەناڵی ZDF ئەم وڵاتە دوای ئەوەی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و دانیمارک کۆمێنتکاری کرد، تووشی هێرشێکی زۆر بووەتەوە و بەرپرسانی ئەو کەناڵەش سکاڵا لە دژی بەشێک لەو کەسانە تۆمار دەکەن.

بەرێوەبەری کەناڵی ZDF ئاشکرای دەکات دوای ئەوەی خانمێنکیان وەکو کۆمێنکاری یەکێک لە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەست نیشانکرد، ئەوان چاوەڕێ ئەوەیان دەکرد پاڵپشتی بکرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سوکایەتیەکی زۆریان پێکردووە و هەندێک کەس شتی زۆر بێ مانای نوسیوە و لە روویان نەهاتووە ئەو کۆمێنتانە بخوێننەوە، بۆیە ئەوان وەکو کارگێری کەناڵەکە بە توندی دژی ئەو کەسانە دەوەستنەوە و سکاڵاش لە دژیان تۆمار دەکەن.

کەناڵە ئەڵمانیەکە بۆ بەشێک لە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 دوو کۆمێنتکاری خانمیان دەست نیشانکردووە، یەکێکیان کلاودیا نیومەن و ئەوی دیکەشیان ئاریان هینگێست خانمە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ وڵاتەکەیانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button