Loading...
خووله‌کانی دیکە

یانەی بارسێلۆنا پشتگیری هاورەگەزخوازەکان دەکات

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر رێگە نەدان بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بۆ نمایش کردن ئاڵای هاورەگەز خوازەکان لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 پشتگیری خۆیان بۆ ئەو چینە راگەیاند.

کەمێک پێش ئێستا یانە کەتەلۆنیەکە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لۆگۆی یانەکەیان لەسەر ئاڵای هاورەگەزخوازەکان داناوە و وێنەکەیان پۆست کردووە و وەکو پاڵپشتیەکە بەرامبەر ئەو چینە نوسیویانە PRIDE & RESPECT واتە ” شانازی و رێز ”.

زۆربەری یانەکانی جیهان بە تایبەتی لە ئینگڵاند زۆر بە ئاشکرایی پاڵپشتی هاورەگەزخوازەکان دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا لە پلانەکانیاندا هەبوو دەوروبەری یاریگای ئالیاز ئارێنا بە ئاڵای ئەو چینە برازێننەوە، بەڵام لەلایەن یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا رێگریان لێکراوەو رایانگەیاندووە ئەوان رێگە نادەن هیچ دروشمێکی سیاسی بڵاوبکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button