ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: ئینتەر ئەستێرەیەکی ئەیسی میلانی رفاند
یاریگا-لە هەواڵێکی کتوپڕدا راگەیەندرا هاکان چاڵهانۆگلو سبەینێ پشکنینی پزیشکی بۆ ئینتەرمیلان ئەنجام دەدات!
هاکان هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ داواکاریی میلانی رەتکردووەتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی. لەبری ئەوە سبەینێ پشکنینی پزیشکی بۆ ئینتەرمیلان ئەنجام دەدات و گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ وەرز واژۆدەکات.
موچەکەی پێنج ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێت لەگەڵ ملیۆنێکی دیکە بەپێی ئاست و ئەنجام.
هاکان بۆ چوار وەرز یاری بۆ ئەیسی میلان ئەنجامدا و بەشێک بوو لەو پێکهاتەیەی تورکیا کە لە یۆرۆ ئاستێکی خراپیان نیشاندا و بە بێ هیچ خاڵێک پاڵەوانێتییەکەیان جێهێشت.