ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێهێشت بۆ واژۆكردنی گرێبەست لەگەل یانە نوێیەكەی

Yariga App

یاریگا-

ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێهێشت بۆ واژۆكردنی گرێبەست لەگەل یانە نوێیەكەی.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی بە پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەم و بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

ئەمڕۆ جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی هەلبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ئەی سی میلان مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێهێشت بۆ واژۆكردنی گرێبەست و ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی.

پێشتر تۆڕی سكای سپۆرت ئاشكرایكرد پاریس چاوەڕوانی كۆتایهاتنی یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ناكات بۆ واژۆكردن و ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان لەگەل دۆنارۆما.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە داوە دۆنارۆما بۆ ماوەی پێنج ساڵ و بە بڕی موچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ گۆڵپارێزەكە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریسەوە دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button