ئینگلتەرا

ئۆوێنی باوکی چوار منداڵ داوای وێنەی رووتی لە کچێک کردووە

Yariga App

یاریگا-مایکڵ ئۆوێن داوای لە کەسایەتییەکی تەلەڤزیۆنی کردووە وێنەی رووتی بۆ بنێرێت و ئەویش بۆی ناردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی دەیلی میرۆر، ئۆوێن پەیوەندی بە  رێبێکا جەینی ٣٦ ساڵ کردووە کە کەسایەتییەکی تەلەڤزیۆنییە و پاش ماوەیەکی کەم قسەکردن، باسەکە بووە بە سێکسی.

میرۆر دەڵێت ئۆوێن پێی وتووە وێنەی خۆتم بۆ بنێرە و هیچ شتێک بۆ خەیاڵ مەهێڵەرەوە، دواتر وتوویەتی ٢٠ رەسمێکی رووتی خۆتم بۆ بنێرە.

مایکڵ بەمجۆرە دەستی پێکردووە و وتوویەتی “دەی بۆم بنێرە، لە رێگایەکی درێژ و بێزارکەرم بۆ لەندەن نازانم چیبکەم وێنەم بۆ بنێرە و پێت دەڵێم کامەیان بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گونجاوە پۆستی بکەیت بەڵام هیوادارم هیچیان گونجاو نەبن”.

دوای ئەوەی رێبێکا وێنەیەکی رووتی بۆ ناردووە، ئۆوێن وتوویەتی ” راستەوخۆ وێنەی مەمکەکانت بۆ ناردم، تازە ئەوەی بینیم ناگەڕێتەوە، یەکجاری ٢٠ وێنەم بۆ بنێرە. مەمکەکانت زۆر جوانن”.

ئۆوێن باوکی چوار منداڵە و ساڵانێکی زۆرە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ لویزی بۆنساڵ پێکهێناوە کە خۆشەویستی سەردەمی هەرزەکاری بوو.

Back to top button