Loading...
ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا پارەیەکی خەیاڵی قەرز دەکات

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاریداوە بۆ ئەوەی بەشێک لە قەرزەکانی کەلەکەبووی بداتەوە و هەروەها ئەم هاوینەش چەند گرێبەستێک واژۆ بکات، پارەیەکی خەیاڵی لە بانکێک قەرز بکات.

ماڵپەری فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆکایەتی و کارگێری یانەکەیان، بریاردرا کە 525 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی 15 ساڵ و بە زیادەی 3% لە بانکی گۆڵدنمان ساکس قەرز وەربگرێت و بەم پارەیەکە بەشێک لە قەرزە کەلەکەبووەکانی بداتەوە و هەروەها 200 ملیۆن یۆرۆش بۆ گواستنەوەی یاریزانەکان و خەرجیەکانی دیکە دابەش بکات.

بارسێلۆنا ئەم هاوینە چوار یاریزانی بۆ ریزەکانی گواستووەتەوە و لە گواستنەوەی ئەو چوار یاریزانەش تەنها نۆ ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە، چونکە یاریزانەکان بێ بەرامبەر پەیوەندیان بەم یانەیەوە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button